به ناوي خوداي دلۆڤان
بهياننامهي جهماعهتي ده‌عوه‌ت وئيسلاحي ئێران سه‌باره‌ت بهبڵاوكردنهوهي هه‌واڵي رۆژنامه‌ي«الزمان»ي عێراقي
لهبهرپهرچ دانه‌وه‌ي هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ي «الزمان»ي عێراقي له رێكهوتي 12/11/2008 له سه‌رچاوه‌يه‌كي نه‌ناسراوه‌وه له ژێرسهردێري «ئيخواني ئێران پهيوهنديهكاني خۆي له‌گه‌ڵ ئيخواني جيهاني ههڵبري» بڵاوكراوه‌ته‌وه، جهماعهتي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران به پێويست ده‌زانێ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵي گرنگي خواره‌وه داكۆكي بكات:
1- جهماعهتي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران زياتر لهسي ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ستي كۆمه‌ڵێك بانگخوازي ئيسلامي وله‌ژێر كاريگه‌ري ڕابووني ئيسلامي له‌ناو ئه‌هلي سوننه‌تي ئێران‌دا دامه‌زرا. ئه‌و جه‌ماعه‌ته ئيسلامي و ئێراني و سه‌ر بهخۆيه كه له هه‌موو ئهوپارێزگايانهي ئێران‌دا كهدانيشتووي ئه‌هلي سوننهتيان تێدايه بهحاڵهتي شێوه فه‌رمي و به پابه‌ندبوون به ڕهوشتێكي ميانهڕهوانه و دوور له‌هه‌ر چه‌شنه توند و تيژيهك و به‌خۆلادان لهدووبهرهكي سازكردن، چالاكي دهكاو له‌و پارێزگايانهدا خاوه‌ني كه‌سايه‌تي ناسراوه.
2- ئه‌وه‌ي كه رۆژنامه‌ي «الزمان» سه‌باره‌ت بهدابراني په‌يوه‌ندي نێوان ئيخواني ئێران له‌گه‌ڵ ئيخواني جيهاني بڵاوي كردۆته‌وه،دوور له راستيهو هيچ بريارێك له‌وباره‌وه نه‌دراوه و له‌لايه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عهبدولررهحماني پيراني ئه‌مينداري گشتي جه‌ماعه‌ت ياخود به‌شێك يا يه‌كێك له ئه‌نداماني سه‌ركردايه‌تي جه‌ماعه‌ت هيچ چه‌شنه لێدوان يا بريارێك ده‌رنه‌كراوه.
3- جهماعهتي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيي ته‌واو له هه‌ڵوێست و بريارهكانيدا پابه‌نده به بنه‌ما فيكريهكاني ئيخوان و شانازيشي پێوه‌ده‌كات.
له كۆتايي دا جهماعهتي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران ناڕه‌زايه‌تي خۆي له بڵاوبوونه‌وه‌ي ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته كه له گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ما و ڕه‌وشت و بههاكاني ڕۆژنامه گهريدا ناكۆك و ناتهبايه،ده‌ر ده‌برێ.
جهماعهتي ده‌عوه‌ت و ئيسلاحي ئێران
ئهمينداريهتي گشتي
19/11/2008
نظرات